سەردێڕ:

دوای ئەوەی یەکێتی تەواوی داھاتی ناوخۆی رادەستنەکرد؛ پارتی پارەی نەوتی کشاندەوە

وەزیری دارایی: پارتی و یەکێتی بڕێک پارەمان بۆ دەنێرن
فۆتۆ: 
2021-06-01

120468 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی چاوگێک لە وەزارەتی دارایی، ھەفتەی رابردوو پارەی تەواوی موچە ئامادەبووە بەڵام دواتر پارەی نەوت کشێنراوەتەوە، لەسەر ئەوەش وەزیری دارایی ھەرێم وتوویەتی، "پارتی و یەکێتی رۆژانە بڕە پارەیەک دەنێرن و ئێمەش دابەشی دەکەین."

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە رابردوو پارەی تەواوی موچە ئامادەبوو، بەڵام دواتر پارەی نەوت کشێنراوەتەوە.

چاوگەکە دەشڵێت، لە ئێستادا رۆژانە بەشی یەک وەزارەت یان دوو وەزارەت پارە دەخەنە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی.

ھاوکات، ئاوات جەناب وەزیری دارایی ھەرێم لە پەرلەماندا وتوویەتی، "پارتی و یەکێتی رۆژانە بڕە پارەیەک دەنێرن و ئێمەش دابەشی دەکەین."

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستێکی نوێی موچەی بڵاوکردەوە، کە تیایدا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە تەنیا وەزارەتی شەھیدان موچە وەردەگرن.

پێشتر، لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی مانگدا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا و لە رۆژانەی  ٣١ی ئایار و ١ی حوزەیران موچەی موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ و هێزەکانی زێرەڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابەشکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام لەم مانگەدا دابەشکردنی موچە دواکەوت، لەسەر ئەوەش پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی بە نەگەڕاندنەوەی داھات و درەنگ دابەشکردنی موچە یەکتریان تۆمەتبارکرد.

ھێرش قادر، ھەولێر

لەسەر موچە زانیاری نەوتراو ھات