جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شاندی هەرێم بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان و مانگی شەش پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەنێردرێت.
بەشیر حەداد شاندی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرێم کۆبوونەوەکانیان باش بووە و لە بەغدا دەمێننەوە تا پشکی هەرێم یەکلادەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، مانگی شەش پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەنێردرێت و وتیشی، هیچ گرفتێک لە بەردەم یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم نەماوە.
بەشیر حەداد باسی لەوەشکرد، هەرێم داهاتی نەوت و ناوخۆی خۆی بەپێی یاسای بودج رادەستی عێراق دەکات.
لە ٣١ی ئازاری ئەمساڵدا پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی پەسەندکرد و تیایدا پشکی هەرێم جێگیرکرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە لەسەدا ١٢ و پۆینت ٦٧ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتى هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخى سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان.