سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

فۆتۆ: 
2021-05-27

731 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٤٧ سەنتە، بەمەش بەراورد بەدوێنێ ١٢ سەنت دابەزیوە. نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٥ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.