فۆتۆ:
2021-05-25
1131 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٦٢ سەنتە، بەمەش بەراورد بەدوێنێ دۆلارێک و ٧٧ سەنت بەرزبووەتەوە. نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٦ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.