سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-05-24

927 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٨٥ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٤١ نرخی نەوت ٤١ سەنت بەرزبووەتەوە. نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٣ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.