حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە بڕی لێبڕینی موچەی ئەم مانگە ٢١٪ بێت و ٢٥ی مانگیش دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت، نەوەی نوێش هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکات.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردووە و تیایدا هاتووە، لهسهر راسپاردهی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە به ههمان رێژه و میكانیزمی مانگی پیشوو دەبێت، کە رێژهی ٢١٪ـە و رێژهی ٥٠% بۆ پله تایبهتهكان.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە وەزارەتی دارایی، ١٤٠ ملیار دینار زیاتر لە موچە بە لێبرینەوە ئامادەیە، بەڵام بە پاساوی خەرجی وەزارەتەکان تەمویل نەکراوە بۆ موچە.
بەپێی داتاکان، نزیکی ٨٥٠ ملیار دینار داهات کۆکراوەتەوە بەبێ پارەکەی هاوپەیمانان و تەنها ٧٠٦ ملیار پێویستە بۆ موچە بە لێبرینی ٢١٪ـەوە.
هاوکات، نزیکەی ٢٠٠ ملیار لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە براوە بۆ پرۆژەکان و داوای کردووە مانگانە ئەوەندە زیاتریش ئامادەبکرێت بۆ بەگەڕخستنەوەی پرۆژە لە شارەکاندا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڕەشەی ئەوەی کردووە لە ئەگەری لێبڕینی ٢١٪ی موچە، خۆپیشاندانى سەرتاسەرى دەکەن.