چاوگێک لەبەڕێوبەرایەتی گەنجینەکانەوە بەئێن ئاڕتی راگەیاند:" بڕی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە ٢١٪ دەبێت و ٢٥ی مانگیش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".
بەپێی چاوگێک لەبەڕێوبەرایەتی گەنجینەکانەوە رۆژی سێشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشووتر، واتە رێژەی لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% بۆ پلە تایبەتییەکان.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردوە ، "له سهر راسپاردهی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران دابەشکردنی موچەی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢١ به ههمان رێژه و میكانیزمیی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢١ دەبێت به بڕینی رێژهی ٢١% و رێژهی ٥٠% بۆ پله تایبهتهكان ".
بەپێی هەمان چاوگ، رۆژی سێشهممه ٢٥/ئایار دهست به دابهشكردنی موچە دهكرێت.
هەفتەی رابردوو رێباز حەملان یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ کاروبارى وەبەرهێنان و راژە بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئەوەی موچەی ئەم مانگە بە لێبڕینەوە یان بەبێ لێبڕین دابەشبکات بڕیاری نەداوە، دەشڵێت، "چاوەڕێین بەغدا بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت."
پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە ١٢.٦٧٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتى هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخى سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان.
پێشتر جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر موچەی مانگی داهاتوو بێ لێبڕین دابەش نەکرێت، ئەوا خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.