سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدایە

فۆتۆ: 
2021-05-23

768 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٤٤ سەنتە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٣ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.