فۆتۆ:
2021-05-22
4564 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٤٤ سەنتە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت یەک دۆلار و ١٨ سەنت بەرزبووەوە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٣ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.