فۆتۆ:
2021-05-21
814 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٥ دۆلار و ٢٦ سەنتە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت یەک دۆلار و شەش سەنت دابەزیوە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٢ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.