سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

فۆتۆ: 
2021-05-20

765 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٨٦ سەنتە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت یەک دۆلار و ١٢ سەنت دابەزیووە ، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٣ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.