فۆتۆ:
2021-05-19
4699 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٩٨ سەنتە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت دوو دۆلار و شەش سەنت دابەزیووە ، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٤ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.