فۆتۆ:
2021-05-18
2346 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٠ دۆلار و چوار سەنتە بەمەش بەراورد بە نرخی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت ٧٣ سەنت بەرزبووەتەوە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٦ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.