سەردێڕ:

نرخی نەوت لە ٧٠ دۆلار نزیکدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2021-05-18

613 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٩ دۆلار و ٦٧ سەنتە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت شەش سەنت دابەزیووە ، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٦ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.