ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٩ هەزار و ٦٤٠ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٥٤ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٩ دۆلار و ٦٤ سەنتە.
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٥ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٦ هەزار دینارە.