سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

فۆتۆ: 
2021-05-17

771 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٦٥ سەنتە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت شەش سەنت دابەزیووە ، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٥ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.