فۆتۆ:
2021-05-15
4432 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٧١ سەنتە بەمەش بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و ٨٩ سەنت بەرزبووەتەوە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە٦٥ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.