سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆکاری نەناردنی پشکی هەرێم ئاشکرا دەکات

فۆتۆ: 
2021-05-12

13741 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، جیوازی ژمارەی موچە خۆرانی هەرێم و رادەستنەکردنی نەوت و ٥٠٪ داهاتە نانەوتییەکان لەلایەن هەرێمەوە هۆکاری نەناردنی پشکی هەرێمن لە بودجەدا.


ئەمرۆ چوارشەممە، ئەحمەد حاج ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، نەناردنی پشکی هەرێم لە بودجە و دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران پەیوەستە بەو بڕگانەی بەدجەوە کەتایبەتن بە هەرێمەوە و ناتوانرێت جێبەجێبکرێن.

راشیگەیاند، ئەو بڕگانە تەنها بۆ ئەوە دانراون تا بەرگێکی یاساییانبکرێت بەردا تا هەرێم نەوتی خۆی بفرۆشێت.

دەشڵێت، هەڵە و کەموکورتی لە هەردولای حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمەوە هەیە.

هاوکات، ئاشکرایشی کرد، دەبێت بڕی فرۆشتنی نەوتی هەرێم هەڵبەسەنگێندرێت تا بە ئەندازەی ئەو بڕە لە پشکی هەرێم دەربکرێت و چی مایەوە لە پشکی هەرێم لە بودجەدا ئەوە رادەستی بکرێت.

ئەوشی خستەڕوو، تا ئێستا هەرێم ئەو بڕەنەوتەی بۆی دیاریکراوە رۆژانە و ئەو رێژەیەی لە  ٥٠٪ داهاتە نانەوتییەکانی  رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی  بکات نەیکردووە.

باسی لەوەشکرد، حکومەتی فیدڕاڵی ژمارەی موچەخۆرانی هەریم بە ٦٨٢ هەزار موچەخۆر دەستنیشان کردووە، لەکاتێکدا هەرێم داوای موچەی یەک ملیۆن و ٢٥٥ هەزار فەرمانبەر دەکات.

دەشڵێت، باشترین چارەسەر پابنەدبوونی هەردولایە بە یاسای بودجە و جێبەجێکردنییەوە.