فۆتۆ:
2021-05-11
2723 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٧٥ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ ٩٥ سەنت دابەزیوە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە٦٤ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.