ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەر بڕە پارەیەک لە بەغداوە بێت بەپێی یاسا ئەو پارەیە بەشی ئەوە دەکات بەبێ لێبڕین موچەی لێ دابەشبکرێت، دەشڵێت، "ئەگەر بێت و حکومەتی هەرێم دووبارە بە لێبڕینەوە موچە دابەشبکات ئێمە وەکو ئەندامانی پەرلەمان دەتوانین فشار بخەینە سەر حکومەتی ئیتیحاد و دادگای ئیتیحادی."
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەر بڕە پارەیەک لە بەغداوە بێت بەپێی یاسا ئەو پارەیە بەشی ئەوە دەکات بەبێ لێبڕین موچەی لێ دابەشبکرێت و ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم پێکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن و پێویستە وەزارەتی نەوتی عێراقی و وەزارەتی سامانە سروشتتیەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ نرخی نەوت دیاریبکەن.
راشیگەیاند، "ئەگەر بێت و حکومەتی هەرێم دووبارە بە لێبڕینەوە موچە دابەشبکات ئێمە وەکو ئەندامانی پەرلەمان و بە تایبەتی لیژنەی دارایی کە چاودێرین بەسەر جێبەجێکردنی هەموو یاساکانی حکومەتەوە دەتوانین فشار بخەینە سەر حکومەتی ئیتیحاد و تەنانەت ئێستا دادگای ئیتیحادی هەیە بۆ هەر پرسێک کەوا پێمان وابێت نایاساییە."
ئەوەشی خستەڕوو، گرفتی نەهاتنی شایستە داراییەکانی هەرێم بۆ مانگی چوار گرفتێکی سیاسی نییە و هونەرییە، دەشڵێت، پێویستە وەفدی هەرێم بچێتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی نەوت و دارایی و دیوانی چاودێری دارایی کۆببێتەوە و رێکبکەون لەسەر چۆنییەتی جێبەجێکردنی ماددەی ١١.
شیروان میرزا باسی لەوەشکرد، "بەپێی رای شارەزایان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و زیادبوونی باج و رسومات و زیادبووتی داهاتی خاڵە سنورییەکان هۆکارە بۆ زیادبوونی داهاتی هەرێمی کوردستان و بۆچوونی ئێمە وایە حکومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچە دابەشبکات."
لە ئازاری ئەمساڵدا، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد و تیایدا ماددەی ١١ کە تایبەتە بە پشکی هەرێم پەسەندکرا، بەپێی بڕگەکانی ماددەکەش، حکومەتی هەرێم لەو بەشەبودجەیەی بۆی دێت لە عێراقەوە، ناچاردەکرێت بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.