ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٩ هەزار و ٩٥ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٣٨ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٩ دۆلار و ٩ سەنتە.
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ یەک هەزار دینار زیادی کردووە..
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٩ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٢ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٣ هەزار دینارە.