سەردێڕ:

دانا غاز: لە سێ مانگی ئەمساڵدا ٢٤ ملیۆن دۆلار قازانجمان کردووە

فۆتۆ: 
2021-05-09

760 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی ڕایگەیاند، قازانجیان زیادیکردووە و لە سێ مانگی رابردوودا ٢٤ ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە.


کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی لە راپۆرتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئاماژە بە زیادبوونی پوختەی قازانجەکانی دەکات لە ماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان سێ مانگی ساڵی رابردوو.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، قازانجەکە بە جۆرێکە سێ مانگی  سەرەتای ساڵی رابردوو ١٧ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، بەڵام لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٤ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە.

راپۆرتەکە هۆکاری زیادکردنی قازانجی کۆمپانیاکە دەگەڕێنێتەوە بۆ کەمبوونەوەی خەرجیەکان و زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنان بە ریژەی لە ٩٪ و بەرزبوونەوەی نرخی غاز.

پێشتریش، هەریەک لە کۆمپانیاکانی دین ئێن ئۆ و شاماران، کە لە کێڵگە نەوتەکانی هەرێم کاردەکەن، بڵاویانکردەوە کە قازانجی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیان زیادیکردووە.