فۆتۆ:
2021-05-09
2609 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٢٨ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردانەهاتووە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە٦٤ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.