سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

فۆتۆ: 
2021-05-08

2335 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٢٨ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ٢٧ سەنت دابەزیوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە٦٤ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.