سەردێڕ:

لەم هەینییەدا؛ نرخی زێڕ بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-05-07

35452 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٨ هەزار و ٥٨٠ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٢١ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلار و ٥٨ سەنتە.


بەوەش، بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ سێ هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ هەزار دینارە.