سەردێڕ:

عێراق هەوڵی گەڕانەوەی سەدان ملیۆن یۆرۆی بلۆککراو دەدات

فۆتۆ: 
2021-05-06

2304 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، وڵاتەکە هەوڵی گەڕانەوەی ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە ئیتاڵیا دەدات کە بەهۆی سزادانی رژێمی پێشووی عێراقەوە بلۆککرابوون.


ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، عێراق هەوڵی گەڕانەوەی پارە بلۆککراوەکانی لە ئیتاڵیا دەدات کە بڕەکەی ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، هاوکات، سەفیە سوهەیل، باڵیۆزی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، وڵات داوای لە حکومەتی ئیتاڵیا کردووە پارە سڕکراوەکانی لە بانکەکاندا بۆ بگەڕێنێتەوە.

ئەمە لە کاتێدایە، لەساڵی ١٩٩٠ بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بڕیاری ٦٦٠ و ٦٦١ بەهۆی هەڵکوتانە سەر کوێت، سەرجەم پارەکانی رژێمی ئەو کاتەی عێراق کە سەدام حسێن رابەرایەتی دەکرد لە بانکەکانی دەرەوەی وڵاتدا بلۆککران.