سەردێڕ:

نرخی نەوت لە ٧٠ دۆلار نزیکدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2021-05-06

2316 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٩ دۆلار و ٩ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ ٤٦ سەنت دابەزیوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە٦٥ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.