سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

فۆتۆ: 
2021-05-05

4073 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٩ دۆلار و ٤٤ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و ​٩٨ سەنت بەرزبووەتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٦ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.