سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

فۆتۆ: 
2021-05-04

8035 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٧ هەزار و ٤٢٤ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٧٦٨ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٧ دۆلار و ٤٢ سەنتە.


بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ دوو هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٣ هەزار دینارە.