سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-05-04

3462 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٤٧ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ ٩٨ سەنت بەرزبووەتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٤ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.