بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار رایگەیاند، سەرجەم بەڕێوەبەری هۆڵی ئەزموونە گشتیەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ئاگاداردەکەنەوە، کە سبەینێ سێشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار ـ هۆبەی تەکنیکی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی چاودێری هۆڵی ئەزموونە گشتییەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، سبەی سێشەممە، پێویستە بەڕێوەبەری هۆڵی ئەزموونە گشتیەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار ـ هۆبەی تەکنیکی بکەن، بۆ ئەوەی پارەی چاودێری هۆڵە گشتییەکانی هەردوو خولی یەکەم و دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ وەربگرن.
لەراگەیەندراوەکەشدا ئەوەش هاتووە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەتوانن پارەی موچەی مامۆستایانیش وەربگرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو مامۆستایانە لە ساڵی رابردوودا چاودێری هۆڵی تاقیکردنەوەکانی ئەزموونە گشتییەکانیان کردووە، بەڵام لەم ساڵدا پارەی چاودێری کردنەکە وەردەگرن، بەوەش ماوەی ساڵێک پارەکە دواکەوتووە.