لەپاش ئەنجامدانی کۆمەڵێک رێکار و رێنمایی دارایی داهاتەکانی باجی ناوخۆی هەرێم شەش هێندە زیادیکردووە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ساڵی ٢٠١٣ کۆی داهاتی ساڵانەی باج لە هەرێم ١٢٠ ملیار دینار بووە، بەڵام دواتر و دواى ئەنجامدانی کۆمەڵێک ریکار و رێنمایی دارایی، لە ئێستادا مانگانە داهاتی باج لە هەرێم لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ملیار دینارە و کۆی تێکڕایی بۆ ئەمساڵ نزیکەی ٧٢٠ ملیار دینار دەبێت.
پێشتریش ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، داهاتی مانگانەی گومرکی هەرێم لە نێوان ٧٠ بۆ ١٢٠ ملیار دینار دایە .
بەو پێیەش تێکڕای گشتی باجى گومرک بۆ ئەمساڵ دەکاتە زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار.