بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتی هێشتا هەرێم بەڵگەنامە و پێویستیەکانی لە لیستی موچە و وردبینی داهات بەپێی خواستی بەغدا ئامادە نەکردووە بۆ ئەوەی میکانیزمە تەکنیکیەکەی بەشە بودجەی هەرێم یەکلابکاتەوە، بەو هۆیەشەوە چوونی شاندە تەکنیکەکە دوادەکەوێت.
سەرچاوەیەکی باڵا لە شاندی دانوستانکاری هەرێم بە ئێن ئار تی راگەیاند لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا وەزارەتی پەیوەندیدارەکانی هەرێم و بەغدا لە هەماهەنگی و پەیوەندیدابون بۆ ئەوەی پێویستییەکانی رێککەوتنە تەکنیکییەکە ئامادەبکەن لە وردبینی لیستی ئامادەکراوی موچە و راپۆرتی وردبینیکراوی سەرجەم داهاتەکان.
وتیشی، لیژنەی جێبەجێکردنی بودجەی هەرێم دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکانی راپۆرتە داراییەکان و داهاتەکان، بەڵام بەغدا وردەکاری زیاتری دەوێت و بەغداش زیاتر لە جارێک داوای لیکردوون دەبێت وردەکاری زیاتری تێدابیت بۆ ئەوەی زوو میکانیزمە تەکنیکییەکانی ناردنی بەشە بودجە و موچە یەکلابێتەوە.
چاوگەکە وتیشی بەوهۆیەوە سەردانی شاندە تەکنیکیەکە کە دەبوایە هەفتەی رابردوو بوایە دواکەوت و ئەم هەفتەیەش شاندەکە ناچنە بەغدا و ئەگەری هەیە بکەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.