ئەمڕۆ شەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٦ هەزار و ٨٨٧ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٧٦٨ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٦ دۆلار و ٨٧ سەنتە.
بەراورد بە دوێنێ کە خۆی دابەزیبوو؛ نرخی زێڕ هەزار دینار نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٧ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢١ هەزار دینارە.