سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

فۆتۆ: 
2021-04-30

4995 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٨ دۆلار و ١٦ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ ٦٧ سەنت بەرزبووەتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٤ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.