سەردێڕ:

نرخی زێر دابەزی

فۆتۆ: 
2021-04-28

12342 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٦ هەزار و ٨٦٣ دۆلار بەو پێیەش بەپێی بازاڕەکانی هەرێم نزیکەی سێ هەزار دینار لەهەر مسقاڵێکدا هاتۆتە خوارەوە.


بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٦ هەزار و ٨٦٣ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٧٦٨ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٦ دۆلار و ٨٥ سەنتە.


بەراورد بە دوێنێ، نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی.


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:


نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٥ ھەزار دینارە‎.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە‎.‎
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٠ هەزار دینارە.