وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، به بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له گه‌نجینه‌كان دانراون، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی بڕیار له یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری باسی لەوەکرد، سەرجەم پارەی ئەو دوو موچانەی کە راگیراون لە گەنجینەکانی حکومەتدان و لەرێگای سێ رێکاریشەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و موچە یاساییەکان دەگەڕێنێتەوە.
دەقی روونکردنەوەکە:
له ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی به بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له گه‌نجینه‌كان دانراون، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه بڕیار له یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت و موچه یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه:
١.پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
٢.راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیرا‌و لەلایەن فەرمانگەکەی.
٣.ئاراسته‌كردنی نووسراوێك له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه راگیراوه‌كان له دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لە لایەن گەنجینەکانەوە.
ئەوەش هاتووە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هۆكارنییه بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سیستەمی موچە لە هەرێمی کوردستان نارێکخراوەیی تێدایە و بەشێکی خەڵک موچەی نایاساییان هەیە و دەوام ناکەن و هەندێکیش دوو موچە و سێ هەیە، هاوکات، خەڵکی بە ناو و پۆستی جیاوازە موچەی نایاسایی وەردەگرن.