سەردێڕ:

بەشیر حەداد بۆ ئێن ئاڕ تی: بەغدا تێبینی لەسەر بودجە هەیە

فۆتۆ: 
2021-04-27

6055 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ ئەوەی رێککەوتن کراوە لەنێوان هەرێم و بەغدا، بەڵام بەشێک لە بەرپرسانی کورد لە بەغدا دەڵێن، بەغدا تێبینی لەسەر بودجە هەیە.


سەرەڕای ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراقدا ئەوە جێگیرکراوە، کە دەبێت هەر بڕە پارەیەک وەکو شایستەی دارایی هەرێم لە بەغداوە بێت، سەرەتا بۆ موچە بێت، بەڵام روون نییە کە ئەوکاتیش لێبڕینی موچە بەردەوام دەبێت یان نا.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەبەرئەوەی حکومەتی عێراق هەندێک تێبینی هەیە لەسەر بودجە، ئێستا ناتوانن هیچ شتێک لەبارەوە بڵێین.

هاوکات، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئەوەی بۆ ئێن ئاڕ تی خستەڕوو، سەبارەت بە ئامادەکاری رۆشتنی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا تا ئێستا هیچ دیار نییە.

بەپێی ماددەی ١١ لە یاسای بودجەى عێراق، دەبێت هەرێم مانگانە داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ و نیوەی داهاتە نا نەوتییەکان رادەستی عێراق بکات و بەغداش مانگانە نزیکەی یەک ترلیۆن دینار شایستەی دارایی هەرێم بنیرێت.