ئەمڕۆ سێشەممە موچەی مانگی چواری بهشێک لە وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم بە لێبڕینی ٢١٪ـەوە دابهشدهكرێت.
بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشهممه، موچەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دابەش دەکرێت.
هەر ئەمڕۆ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش موچە وەردەگرن.