فۆتۆ:
2021-04-27
3161 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٥ دۆلار و ٩٥ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ ٦ سەنت بەرزبووەتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٢ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.