سەردێڕ:

بۆچی تاوەکو ئێستا موچەی لیوا هاوبەشەکان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشنەکراوە؟

فۆتۆ: 
2021-04-26

18988 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا موچەی لیوا هاوبەشەکان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشنەکراوە و دوو رۆژە پێیان دەڵێن، "ئەمڕۆ نا سبەی."


بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەمڕۆ لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا پێیان وتوون، "بۆ ئەم مانگەش سێ موچە دەدرێت بە لیوا هاوبەشەکان و بەشێکی دواکەوتنەکە پەیوەندی بەو سێ موچەیەوە هەیە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تا ئێستا تەنها موچەی یەکەی ٧٠ و یەکەی ٨٠ دابەشکراوەبەرپرسانی وەزارەتەکەش، داوایان لە لیوا هاوبەشەکان کردووە کە دان بە خۆیاندا بگرن و کێشەکە لە نزیکترین کاتدا چارەسەر دەکەن.

بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئامادەنین لەسەر ئەو کێشەیە قسەبکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕوانی پارەی هاوپەیمانان دەکات.

هێرش قادر، هەولێر