سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

فۆتۆ: 
2021-04-26

2334 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٥ دۆلار و ٨٧ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ ​٢٤ سەنت دابەزیوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦١ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.