ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی مانگی چواری بهشێک لە وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم بە لێبڕینی ٢١٪ـەوە دابهشدهكرێت.
بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یهكشهممه موچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی دارایی و ئابوری، وەزارەتی ناوخۆ، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و گاز، رەگەزنامەی هەرێم دابهشدهكرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم موچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی ٢١ـەوە دابەشدەکات، لەکاتێکدا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و داهاتەکانی ناوخۆش زیادیکردووە، کە ئەوەش نیگەرانی موچەخۆرانی لێکەوتووەتەوە.