سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدایە

فۆتۆ: 
2021-04-25

3294 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ١١ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بە بەرزی ماوەتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٢ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.