فۆتۆ:
2021-04-24
4454 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ١١ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت ٣٤ سەنت بەرزبوەتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٢ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.