ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٠٢١/٤/٢٥ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی (٤) بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو.
لیستێکی نوێی موچە راگەیەندرا بەوتەی چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستە نوێیەکە هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت.
بەگوێرەی لیستەکە، لە رۆژی یەکشەممە ٢٥ی ٤ دابەشکردنی موچە دەست پێدەکات و لە رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ٤ تەواو دەبێت.
دوێنێ، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئێمە پابەندین بە دابەشکردنی موچە لە ٢٥ی مانگدا و پابەندیشین بە پاراستنی بەرژەوەندی خەڵک، بە تایبەتی فەرمانبەران".
ئەگەرچی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە کەوا بڕی لێبڕینی موچە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕی لێبڕین هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت و حکومەت ٧٩% وەزارەتەکان تەمویل دەکات.
هێرش قادر ... هەولێر