سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی موچە بە لێبڕینەوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-04-20

41745 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەندێک راگەیاندن هەواڵیان بڵاوکردووەتەوە گوایە لیستی موچە بە لێبڕینەوە داواکراوە، ئەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێوەدەدات.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاوكردووەتە‌‌وە‌ لەبارەی ئەوەی؛‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان لیستی دابە‌ش كردنی موچە‌ی موچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویلكردنی ٧٩٪‏ی موچە‌ یاخود لێبڕینی ٢١٪.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەراگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە، ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێم بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی موچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات.

لەراگەیەندراوەکەشدا هاتووە کە، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌.

 


ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی پێشو و بەلێبڕینی ٢١% مووچە دابەشدەکرێت.