سەردێڕ:

داواى کۆتاییهێنان بە لێبڕینى موچەى ئەم توێژە دەکرێت

فۆتۆ: 
2021-04-20

12894 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان، داوا لە حکومەتى هەرێم دەکات لێبڕینى موچەى دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى کۆتایی پێبهێنێت.


زیاتر لە ٤٠٠ دادوەر و داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێن، بڕینی رێژەى ٪٥٠ی موچەکانیان ھاوشێوەی پلە تایبەتەکان، کاریگەری لەسەر بژێوی ژیانیان دروستکردووە و داوا دەکەن لێبڕینی موچە کۆتایی بێت.

ئەنجومەنی دادوەری لە نوسراوەکەیدا، کە واژۆی بنگین قاسم، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانی لەسەرە رایگەیاندووە، دادوەران و داواکارانی گشتی ئەرکێکی قورس و ھەستیار لەسەر شانیانە و بەھۆی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان مەترسییەکی زۆر لەسەر ژیانیان ھەیە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لێبڕینی موچەکانیان ھاوشێوەی پلە تایبەتەکان، بووەتە مایەی نیگەرانی دادوەران و داواکارانی گشتی و رۆژانە لەسەر ئەو بابەتە داواکارییەکانیان بەرزدەکەنەوە.

ئەنجومەنەکە داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە چاو بە بڕیاری لێبڕینی موچەی  ٤٠٨ دادوەر و داواکاری گشتی بخشێنرێتەوە بەو پێیەی ھیچ کارێکی تر ناکەن و بژێوی ژیانیان تەنیا لەسەر موچەکانیانە.