فۆتۆ:
2021-04-20
115397 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی پێشو و بەلێبڕینی ٢١% مووچە دابەشدەکرێت.
ئەمرۆ سێشەممە، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی داوای لە بەرێوبەرایەتی بانکەکانی هەولیر و سلێمانی کردووە پارەکان ئامادە بکەن، چونکە دەست بە دابەشکردن دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەی لیبرینەکەش تا ئێستا کە بریاری لەسەر دراوە بەهەمان شێوەی مانگی پێشوو ٢١% بۆ فەرمانبەران و٥٠% بۆ پلە تایبەکان دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ھەموو پێوەر و ژمارە و ئاماژەکان ئەو راستیە دەسەلمێنن کە حکومەتی ھەرێم پارە و داھاتێکی زۆری لەبەردەستە و دەتوانێت موچە بەبێ لێبڕین دابەشبکات و پرۆژەکان دەستپێبکاتەوە و ھەلی کار بۆ گەنجان برەخسێنێت، دەشڵێت، "پێویستە دەستبەجێ بەم ئەرکانەی خۆی ھەستێت پێش ئەوەی ئارامگری فەرمانبەران و پێشمەرگە و گەنجانی بێکار کۆتایی بێت."
لە ٣١ی مانگی ئازاردا پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد و لە پرۆژە یاساکەشدا پشکی هەرێمیش جێگیرکرا و بەپێی پرۆژە یاساکەش، لەم مانگەوە عێراق بەشەبودجەی هەرێم دەنێرێت و بەشێکی پەرلەمانتاران و هاوڵاتیانیش داوای لابردنی لێبڕینی پاشەکەوتی موچە دەکەن.
هێرش قادر ... هەولێر