سەردێڕ:

نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

فۆتۆ: 
2021-04-19

2931 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٥٥ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٣ دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.

لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٢٥ دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.